یار بە حەلقەی زولف و پەرچەم وا کە جەڕڕاری دەکا
از کتاب:
دیوانی عاجز
اثر:
عاجز (1929-1967)
2 دقیقه
772 مشاهده
یار بە حەلقەی زولف و پەرچەم وا کە جەڕڕاری دەکا
ڕادەکێشی جەرگ و جانم بۆیێ دڵ زاری دەکا
کردمی مەفتوون دڵم مەجبوور هەواداری دەکا
عاشقی ڕاستم مەڵێن وا کیزب و غەدداری دەکا
سا مەکەن لۆمەم کە دڵ وا مەدحی گوڵزاری دەکا
من لە خەودا دیومە جارێ نووری بێ وێنەی جەمال
هەر بەوە ئومێدەوارم ڕۆژ و شەو «فِي كُلِّ حَالعربی»
بۆ شەفاعەت بۆ نەجاتم وەقتی حوکمی «ذي الْجَلَالعربی»
غەیری جاهو لوتفی تۆ هیچم نییە ئەی بێ میسال
جەددمی و جەد بۆ حەفیدی، بێ شک غەم خواری دەکا
چەند کەسی وەک من شەیاتین حیلەیان لێ کردووە
بە هەزار حیلە لە ڕێی حەق زەللەیان پێ کردووە
تا لە وەقتی مردنیش وتراوە پیسی مردووە
چونکە حوببی تۆی بووە ئیمانی باشی بردووە
گەر شەفاعەت کەی، خودا مەعلوومە غەففاری دەکا
ڕوو ڕەش و زۆر شەرمەزارم من لە قاپی خوای مەتین
چونکە هیچ چاکەم نییە بۆ ڕۆژی حەشری عالەمین
پاشی ڕەحم و لوتفی یەزدان بۆ عوموومی موجریمین
چیم نییە غەیری شەفاعەتخوازی تۆ ئەی نازەنین
غەیری تۆ کێ دێ لەلای خوا بۆم ڕەجاکاری دەکا
عومرەکەم هەرچەند درێژ بوو ڕۆیی بێ سود و سەمەر
پڕ گوناهـ و بێ موبالات بووم لە مردن بێ خەبەر
بۆیێ ڕیسوا بووم لە عالەم کەتمە ڕێگای پڕ خەتەر
بێ زەخیرە و زاد و تەنیا پڕ لە ئاخ و پڕ کەسەر
کێ وەکو من دائیما هەر مەیلی بەدکاری دەکا
حوببی دڵ گاهـ ئاشکرایەو گاهـ دەچێتە غەیبەتێ
گاهـ لە بۆ ساحیب سەخایە و گاهـ لە بۆ خاڵ و خەتێ
تالیبی دوو مەڕحەبایە بۆیێ کەوتە میحنەتێ
عاجزاتخلص گەر وا دەوام کەی، دەچیە وستی فیتنەتێ
(تُبْ إِلَي اللهعربی) چونکە تۆبە دەفعی غەمباری دەکا