باوکی سددیق و حوسام لە دوای سەلاح ڕۆڵەی سەلیم

مێژووی تەواوبوونی مزگەوتی حاجی بەکر سەلیم حەماوی «زێڕنگر» لە هەولێر
از کتاب:
دیوانی عاجز
اثر:
عاجز (1929-1967)
 1 دقیقه  916 مشاهده
باوکی سددیق و حوسام لە دوای سەلاح ڕۆڵەی سەلیم
حاجی بەکری خاوەنی ئیمان و دین قەلبی سەلیم
بۆ قەبوڵی دین و ئیمانی لە لای ڕەببی غەفوور
هیممەتی کرد جوانترین مزگەوتی کرد بۆ خوای کەریم
بوو بە نیشانەی قەبووڵی دین و ئیمان و حەجی
لای خوای خاوەن کەڕەم حەننان و ڕەحمان و ڕەحیم
سا لە پاداشی بینای ئەم مەسجیدە و ئەم مەدرەسە
ئەی خوا پێیان بدەی چەند قەسری جەنناتوننەعیم
با بە عام ئێمەش لە تەئریخی تەواوبوونی بڵێین
خوا لە فیردەوسی موهەییاکا لە بۆیان جێی موقیم
هەم لە عەبدوڵڵا حوسەینیتخلصش نووسەری ئەم مێژووە
خۆش ببی ڕۆژی قیامەت ڕۆژی ترس و لەرز و بیم