جانا! هەوەسی عیشقت بێ تەرکی هەوەس نابێ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
644 مشاهده
جانا! هەوەسی عیشقت بێ تەرکی هەوەس نابێ
کامە کەسی وا بێ، کام نایابە؟ چ کەس نابێ؟
شەهـ کێیە لەلای مەعشووق؟ عوششاقی گەدا شاهن
ئارێ لە نەزەر ئەودا عەنقا بە مەگەس نابێ
عومرێکە لەتاو زوڵفت یاتاغی دڵە سینەم
بۆ مورغی لەداوترساو گوڵشەن بە قەفەس نابێ!
ئەم مەرحەلەجۆ بۆ دوزد، ئەو مەسئەلەجۆی ڕیشوەت
بۆ نەفعی موسوڵمانان «قازی» بە «عەسەس» نابێ
سالیک لە بیابانا شەو قافڵە گەر گوم کا،
سەد قیبلەنوما بۆ ئەو وەک سەوتی جەرەس نابێ
تەبعی نەجیسی بەنگی ناجینسی لەلا جینسە!
بۆ جینسی کەسیفی وا شاور بە تەوەس نابێ
زەنجیری وەفا مەحکەم کێشامی بەلای تۆوە
عارف، سەگی وەک «سالمتخلص» حاجەت بە مەرەس نابێ!