موزدی ڕەنجم، کە بدەی، نەقدی ویساڵم تەڵەبە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
717 مشاهده
موزدی ڕەنجم، کە بدەی، نەقدی ویساڵم تەڵەبە
ئەجری هیجرم، کە بدەی، باغی جەمالم تەڵەبە
شۆری یەک بۆسەیی شیرین لە لەبت کەوتە سەرم
حەددی بۆسەم نییە، ئەمما بە خەیاڵم تەڵەبە!
بکە خوونبەستی سروشکم، بە عەدالەت، لە نیگاهـ
دڵ کە غەڵتانە لە خوێنا، لەبی ئاڵم تەڵەبە
تائیفەی هیندووە بۆ کەعبەیی ڕوو، هادییی دڵ
دەستی ئەگریجە کە کۆتایە، لە خاڵم تەڵەبە!
تۆ کە دەهـ ساڵەیی بەم نەوعە هەتا چاردەهەم
بۆ جەمالت، وەکوو مەهـ، حەددی کەماڵم تەڵەبە!
جەور و بێدادیی ڕەقیبم دڵی هێنامە ئەمان
زوڵمی زاڵم لە کەماڵایە، زەواڵم تەڵەبە
دێوی نا «سالمتخلص»ی نەفسم پڕی غاری بەدەنە
قووەتێکی بەقەدەر ڕۆستەمی زاڵم تەڵەبە