چاکە حەفتا حوجرە بێ دایم لەناو خانەی مەموو
در وصف ماموی سنندجی
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
2 دقیقه
829 مشاهده
چاکە حەفتا حوجرە بێ دایم لەناو خانەی مەموو:
چاوەیێکی بۆ نشیمەن، شەست و نۆی بۆ چاڵی گوو!
نەفخی ڕوودەی پڕپفی، گەر دابدا بۆ مەقعەدی
سەددی با نابێ، ئەگەر تێی ئاخنێ پێچی کلوو
گەر لە ڕوویا تڕ موجەسسەم بێ بە مورغی تیزبال
بۆ گرفتی هەر یەکە داوێکە، ڕیشی موو بە موو
ژێ سیفەت ڕوودە لە چەرخە، شیشەکی وا دێتە خول
ڕەنگە چەپ چەپ گەر کلوو بخوا، بەرێ کول کول دەزوو
هەڵمی فەسوەی نایێڵێ سەرما لە ئەندامی بدا
تایی توممانی لە قەوسا گەرمە، وەک کەوڵی پەتوو!
تا بینای بونیەی لەسەر گوو بێ، ئەگەر بگرێ لە سەر،
نامژێ دەم جوز عوفوونەت، جەزبی پڕزۆری زەلوو
ڕاستە گەر مەعموورە مابەعدی بە خەیلێ فەسوە، سا
بۆ سەحەرگەهـ دێ لە ئاوازی تڕی، دەنگی پەپوو؟!
گاهی نەفخی، نۆک ئەگەر بخوا، بە شەرتێ بیمی بێ،
ئاسمان بینێ، لە حوکمی گوللەدا دەکوژێ هەڵوو!
گەر سەری بێنێتە جێی پێی، پێ بەرێ بۆ جێی سەری
شیشەکی جوستەن دەکا دەهـ گەز لەسەر ئوشترگەلوو
زرتەیێ بەحری زگی سەد گۆمی دی، تا کەوتە بێخ
کەی ئەدەب دەگرێ لە مەنعا، بوو بە میچی ئاوەسوو
وا لەپڕ لێی دا، بە جارێ سەقفی خانەی کردە تۆز
وەک لەژێر ئاگر بتۆقێ، گاهی برژانی بەڕوو
سیحری فەسوەی شەو لە جێدا دۆشەکی بای بۆ دەکا
وەک زیاد بێ پێچی بەتنی، بایی ئەو با بێ بە قوو
وا لە هەڵمی گەرمی دیزەی ئەو، ڕوتووبەت کەوتە ماڵ
تا بە ڕەوزەن سەقف و دیواری هەڵیهێنا کەڕوو!
داروویی بێهۆشییە بۆی گەند لە مەغزی مەردووما
یەک نەفەس لادا لە مەجلیسدا، ئەگەر دەرکی قوتوو
دەرکی خیگەی با کە بەردا، دوزدی خەو شەو تا بە ڕۆژ
دەنگی دەڕوا کوو بە کوو، وەک بۆڵەبۆڵی کوندەبوو!
بۆی هەڵاڵی فەسوەیی ئەمڕۆی لەپاش دەهـ ڕۆژی تر
بۆگەنی هەر دێ بە لووتا، عەتری گوڵ کەن گەر بە بوو
هەر بە قووەی ئاوی ئیمالەی ئەوێ قووەت دەکەن
شەڵغەم و ترپ و پیاز و سڵق و بیبار و کەدوو
هات لە ڕیشی موددەعیی دا، بای موخالیف دەرنەهات
ڕووبەڕووی دوشمن لە غەوغادا، دەمانچە دەرنەچوو!
چونکە وەختی قورمیشی سەمتووری پەس، بەس توولی دا
شەرح و کەششافی هیجا، بۆیێ بە سالمتخلص تەی نەبوو