بە مەخفی شەو لەناو دڵما خەیاڵی زوڵفی جانان بوو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  744 مشاهده
بە مەخفی شەو لەناو دڵما خەیاڵی زوڵفی جانان بوو
هەتا وەختی سەحەر، هەرچەندە خاوم دی، پەرێشان بوو
لە دیققەت مووی میانی تۆ، خیرەد داما لە حیرەتدا
چ فیکرێکە کە نازکتر لە فیکری خوردەبینان بوو؟!
دەزانی بۆ لە چاوت پاسی سیڕڕی دڵ بە من نەکرا؟
لە بەینا قاسیدی ڕازی نیهانی، تیری موژگان بوو!
دەمی ئارایشت، وەختی بڕینی توڕڕە، دڵ لەرزی
سەرت ناحەق بڕی، ئەو کافرە مەیلی بە ئیمان بوو
لە دڵما ڕاستەی سەرمەشقی فیکرم بوو قەدت، بۆیێ
هەموو شیعرم کە مەوزوونتر لە باڵای نازەنینان بوو
کەماڵی حوسنی لەیلا، خاسە بۆ مەجنوون، تەجەللی دا
لە یار ئەو ئانە من دەمدی، لە دیدەی غەیرە پەنهان بوو
پەناهی بردە بەر نەشئەی شەرابی گەرم و تەڕ سالمتخلص
لە وەعزی سەرد و خوشکی واعیزی بێ دڵ، هەراسان بوو