«ٲبشروا»، یا ئەهلی زوڵمەت، پەرتەوی زەو بوو عەیان

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 2 دقیقه  616 مشاهده
«ٲبشرواعربی»، یا ئەهلی زوڵمەت، پەرتەوی زەو بوو عەیان
تیغ بەرکەف سوبحدەم بۆ گەردنی شەو بوو عەیان
مەرکەبی خۆر ئاسمانە، نێزەیی زەڕڕین بە کەف
وەک عەرەب دیسان لە مەیدانا بە هەو هەو بوو عەیان
دەستی ڕەددم دا لە سینەی جارییەی ئەهلی حەبەش
وا لە لەعلی موڵکی ڕوویی شاهیدی نەو بوو عەیان
باز نیهان بوو لەشکری زەنگی لە حیسنی نیستی
وا لەبەر تیپی شەهی خاوەر، ڕەواڕەو بوو عەیان
ئەرمەنیم گەر شەوپەرست بم، چا بوو ئەو چوو، ڕۆژ هەڵات
دڵبەرم ناگەهـ وەکوو شیرینی خوسرەو بوو عەیان
شەو ڕەقیب بوو، نووری چاوی بردم، ئەمجا دیق بکا
هەر کە دەرکەوت مەرکەبی خۆر، ساعەتەن ئەو بوو عەیان
دڵبەرم وا هات سەحەر، سێ موعجیزە هەمڕاهی بوو:
ڕەونەقی خۆر، نووری دیدەم، مەرکەبی شەو بوو عەیان
سیلخی ماهی ڕۆزەیە، وەعدەی منە، یاران نەوید:
وا لە ئەوجی عاریزی یارم، مەهی نەو بوو عەیان
پەردەیی شەو چاک چاک بوو، نووری زاهیر کرد سەحەر
سوورەتی یارم، شوکور، بۆ چاوی بێ خەو بوو عەیان
حەمدولیللاهـ ڕۆژ هەڵات و شەو ڕەقیب بوو، دەفنی کرد
قووتی «سالمتخلص» دەمبەدەم هەردەم لەدەست ئەو بوو عەیان