بۆ منی سەرگەشتە، ئەلحەق، بێ وەفا بوو ئاسمان
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
595 مشاهده
بۆ منی سەرگەشتە، ئەلحەق، بێ وەفا بوو ئاسمان
دەرحەقم ئەمجارە یەکسەر پڕ جەفا بوو ئاسمان
تێکی دا بونیادی وەسڵ و شیشەیی بەزمی شکاند
بۆ خەرابی موڵکی دڵ، پڕ موودەعا بوو ئاسمان
«الغرضعربی» هات ڕۆشناییی دڵ لەبەر شەمعی موراد
دەرحەقی بەختم نەسیمی سوبحگا بوو ئاسمان
چاک چاک و لەت لەتە سینەم لە ئەندووهی فیراق
بۆ دڵی خوێنینی من، تیری قەزا بوو ئاسمان
وەک هەماوەردانی مەیدان، چاو و ڕووی هەر وا لە من
بۆ کەمینم گەردشی ڕووبەرقەفا بوو ئاسمان!
چونکە زانی دڵ موحەسسەن بوو لەتاو جەیشی فیراق
وەک عەلەم بۆ لەشکری میحنەت بەپا بوو ئاسمان
تێکی دا غورفەی مورادم، بوومەلەرزەی ئینقیلاب
بۆ بناغەی موڵکی عیشقم بەدبەنا بوو ئاسمان
موڵکی بابان پڕ لە غەوغا، خاکی کوردستان خەراب
مایەیی فیتنە و فەساد و ماجەرا بوو ئاسمان
حەققی سوحبەت، بۆ بە چاو نادرێ سالمتخلص! بەسیەتی
پار لە وەسڵا چەند ڕۆژێ ئاشنا بوو ئاسمان!