ڕەفیقی گۆشەیی غوربەت هەراسانن لە ناڵینم
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
951 مشاهده
ڕەفیقی گۆشەیی غوربەت هەراسانن لە ناڵینم
لە ئەشکی دیدە ئەمشەو باز لە خوێنا مەوجە باڵینم
عورووجی سەند لە سەنعان وەسفی ئەحواڵم لە ڕێی عیشقا
مەگەر ئوستادی تەرسایە بە خەسڵەت یاری بێ دینم؟!
چ جایی دڵ؟ لە شەوقا خوێن بە چاو دێنێ، ئەگەر جارێ
خیزابی پێی سەگی کۆت بێ حەنایی ئەشکی ڕەنگینم
لە غەم ئێستەم دەبینن، وای دەزانن ئەووەڵی دەردمە
دەمێکە بێخودم یاران، بە یادی یاری دێرینم
شەهیدم من، وەرن مەمشۆن و دەفنم کەن، دەخیل یاران!
لە قەبرا حوججەتی حەشرە سەراپا بەرگی خوێنینم!
بڵێن: با یار لە وەختی مردنا زوو بێتە سەر شیوەن
قوبوڵمە گەر سەدای ئەو بێ لەباتیی دەنگی یاسینم
خەیاڵی دەست لە هیجرانا کە دێتە گەردنت هەر شەو
بە ڕەنگی گوشوارەی تۆ دەبارێ ئەشکی پەروینم
لە کۆی عیشقا دووسەد کێوی جەفا بارە لەسەر شانم
یەقین سالمتخلص لە میحنەتدا منیش فەرهادشخصی شیرینم