سیاهیی کاغەزم چی بێ؟ سەوادی دیدەیی تارم

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  739 مشاهده
سیاهیی کاغەزم چی بێ؟ سەوادی دیدەیی تارم
لە قاسید زوودتەر، بەڵکە ببینم ڕوویی دڵدارم
لە تەحریراتی عاشقدا، وەرەق ڕەسمێکی مەترووکە
دەکا ئەفشان مەکتووبت، سەراپا ئەشکی گوڵنارم
بە میسلی زوڵفی شەبڕەنگت سیاهـ و دەرهەمە ڕۆژم
وەکوو شەرحی فیراقت، هەر تەڕەف ئاشوفتەیە کارم
چ حاجەت پورسشی ئەحواڵی ئاشوفتەم لە قاسید کەن؟!
سەراسەر وەسفی گێسووتە هەموو مەزموونی تۆمارم
بە ڕەنگی کاغەزی بێ خەت سفیدە چاوی تاریکم
وەکوو زوڵفی پەرێشانت سیاهە بەختی ئەدبارم
وە چاکە نامەیی سادیق بە خاکی پێت موشەڕڕەف بێ
بە میسلی «صاد»ی صادیقاعلام، وایە دایم، چاوی بێدارم
لەگەڵ نوقتەی مەحەببەت کەی جودا بوو خاتری سالمتخلص
لە دەوری نامە و قاسید، بە دڵ وەک نووکی پەڕگارم