بە نەقدی جان دەدا یەک بۆسە دڵدارم، وەلێ زەحمەت
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
748 مشاهده
بە نەقدی جان دەدا یەک بۆسە دڵدارم، وەلێ زەحمەت
دەگاتە حەددی وابوون عوقدەیی کارم، وەلێ زەحمەت
بە پایین گەر نەیێ عومرم، بە پایین دێ شەوی هیجران
دەبینێ سوبحی وەسڵت دیدەیی تارم، وەلێ زەحمەت
حەکیم ئەووەڵ زەعیفی کردوْم بۆ کەشفی دانایی
دەکا ئاخر دەوایی قەلبی بیمارم، وەلێ زەحمەت
بەسەرچێ گەر حەیاتم، بێ زمستانی غەم و هیجران
دەکەم ڕۆژێ تەماشای باغ و گوڵزارم، وەلێ زەحمەت
بە شوهرەت سالمتخلصم، ئەمما لە هیجرت پیری کەنعانم
دەبێ ڕۆشن بە وەسڵت، دیدەیی تارم، وەلێ زەحمەت