شینی هێمن
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
6 دقیقه
1164 مشاهده
وەرە کە وەک پاییزێ زەردە ڕەنگم
دەناڵێنم بەڵام ناتگاتێ دەنگم
وەرە سەیرێ، سەرێ هەڵبێنە تاوێ
وەرە لەو ناوە سیلەی چاوێ باوێ
ئەو دەمەی وا دەمرن بزە لەسەر لێو
کاتێک کەس نایەوێ خشڵی زێڕ و زێو
ئەو دەمەی وا تێک دەشکێن بازنە و خڕخاڵ
کاتێک بێ کل دەمێننەوە چاوی کاڵ
ئەو دەمەی وا دەکرێنەوە کۆڵوانە
ئەو کاتەی وا فڕێ دەدرێن لەرزانە
ئەو دەمەی دەستی داوەتێ بەر دەدرێن
کاتێ یەخە و بەرۆک لە کوڕان دادەخرێن
ئەو دەمەی وا خەم لە خەیاڵ دەهاڵێ
خەیاڵ لەدەس خەمێ دەگری و چ ناڵێ
ئەو دەمەی کوڕ ئەژنۆ دەگرن لە باوەش
کیژان لەسەر دەهاڵێنن دەسرەی ڕەش
ئەو دەمەی وا لە خەم دەدرێن سۆرانی
«ناڵەی جودایی» دەگرێ جێی گۆرانی
ئەو دەمەی وا دەنگی نایە هەیاسە
هەیاسە و سینە هەڵدەگرێ هەناسە
ئەو دەمەی وا جێژوان کڕ و بێدەنگە
ئەو کاتەی وا دڵی کیژ و کوڕ تەنگە
ئەو دەمەی وا مەی بێ مەزە دەنوێنێ
ئەو کاتەی وا مەیگێڕ دڵیان دەمێنێ
ئەو کاتەی وا سەر شین دەکەن کەزی شۆڕ
ئەو دەم کە دەبنە کوێن کەتان چین و تۆڕ
ئەو دەمەی وا لاو بەر دەدەن گوێ سوانان
کابان بە مەشکەی هەڵناڵێ بەیانان
ئەو دەمەی شوان دەس دەبزێوێ لە بلوێر
تێکەڵ دەبێ دەنگی لەگەڵ ئاو هەڵدێر
ئەو دەم کە پیرە شوان پەیام دەنێرێ
بێری بەڕێ دەکا وەڵامی خێرێ
ئەو دەمەی وا پشوو نایە لەلایە
ئەو کاتەی وا بەهار دێ سروە نایە
ئەودەم شاری مەهاباد لە تەمێدا
نەک مەهاباد کوردستان لە خەمێدا
ئەودەم هێدیتخلص لە تاسەی تۆدا ئەمرێ
من ڕاست ئەودەم ژانی شیعر دەمگرێ
بە یادی تۆوە دەیکەمە وڕێنە
لێک دەهاڵێم وەک ماری سەر خەزێنە
من ماتی تۆم مەڵێ خەوی گرانە
بە ڕۆژ سڕم، جینگڵ دەدەم شەوانە
بۆ وەی ئەوڕۆ بزانم بۆ تۆ بدوێم
دەرکاودەرک هێمن لەدوای شتی نوێم
هەر گۆشەیەک سەد جاری لێ دەنۆڕم
وشە هەیە سەد باری لێ دەگۆڕم
وەک ڕاوچی دەستی دەستڕێژی دەبزێوم
بەڵام کەمتر ئامانجی خۆم دەنگێوم
وەک تیرێ دێم دەڕۆم بەرەو نیشانە
لە نیوەی ڕێیە دەیکەمە کەوانە
چ بکەم نێچیر مامزی بێ پارێزە
ڕاو چەند پەیتە، ڕاوچی هێندە بێ هێزە
خەیاڵی من هەودایەکە بۆتە داو
مەلی وریا چۆن دێتە سەر داوی خاو؟
گەلێک جاران دەکەومە تاریکایی
دوور دەبینم گڕ و تەم و تارمایی
نازانم تۆی و ئاگرت لە دەرووندا
یان «هێمنشخص»ە لەناو «تاریک و ڕووناعلام»دا
زۆر وا دەبێ لە فریام دێ خەیاڵم
من بۆی دەڕۆم ئەویش دەبێتە باڵم
ئیتر پاردە و پەرژین ناگرن بەری من
بەر و باخەڵ داخنم لە گوڵی دەستەچن
زۆر جاریش هەر تاسە و دووری ئازیزە
شیعری جوان ڕووم تێ ناکا لێم زیزە
دڵ هێندە ساردە و وشەم لە زاری دەخزێ
هەڵبەستی من لەسەر لێوم دەلەرزێ
وەرە با ئەمنیش بگرێ هەست و سۆزت
وەرە و سوور هەڵگەڕێ بە «ڕقی پیرۆزتاعلام»
بێ تۆ «پەری هەڵبەستاعلام» پەڕی وەریوە
کەس پەریی هەڵبەستی وەک تۆ نەدیوە
وەرە تۆ هێندە بۆ لەو ژینە تێری
وەرە چاوی لە ڕێتە «شەنگەبێریاعلام»
وەرە وەرە مەڕۆ بە نامرادی
وەرە هێمن ئەتۆ و «عیشقی ئازادیاعلام»
وەرە هێمن پەلەی چیتە بۆ مردن
ئەتۆ و مەتەرێزی شەڕەف چۆل کردن؟
ئەتۆو وا بۆ مەرگ سەر دانوێنی؟
وەرە هێمن ئەتۆ و «پەیمان شکێنیاعلام»؟
ئێوە مەڵێن شین بۆ هێمن دەگێڕین
مەڵێن ڕۆژ بۆ چلەی هێمن دەژمێرین
مەڵێن هێمن دەردی گەلی دەزانی
مەڵێن بەو ڕازابۆوە وێژەوانی
مەڵێن هێمن خۆیی دوورەوڵات بوو
مەڵێن هێمن دەستە چیلەی خەبات بوو
مەڵێن هێمن ودمی شیعری بەدەست بوو
مەڵێن هێمن خوای شیعر و هەڵبەست بوو
مەڵێن هێمن نەبوو، نەی بوو دەیناڵاند
ناڵەی ئەو بوو خەڵکی لەخۆی دەهاڵاند
مەڵێن هێمن سەرسەختی دڵگەرم بوو
وشە وەک مێو لە دەستیدا نەرم بوو
مەڵێن هەست هێمنی هان دا نەڕاندی
خەوی گرانی گەل هێمن ڕەواندی
مەڵێن هێمن وێنەی گەلی وا کێشا
سەرنجی سەد وێنەگری ڕاکێشا
مەڵێن هێمن چیرۆکی خەمڕەوێن بوو
وتەی هێمن بۆ هەڵبەستان هەوێن بوو
مەڵێن هێمن ڕۆیی کوردستان شێوا
پیر و جحێڵ قوڕیان بۆ هێمن پێوا
مەڵێن هێمن ئاوێنەی دەرد و ژان بوو
باری ستەم لە شانانی گران بوو
مەڵێن هەر چی زەووزوی کرد زەمانە
هێمن هەر یەک بوو پێی نەکرا دووانە
مەڵێن هێمن بەو خاکە بە وەفا بوو
دایکی وەتەن کوردانە گۆچی دابوو
ئیتر مەڵێن هێمن شێری پرچن بوو
هێمن هێندەی بەسە بڵێن هێمن بوو
منیش ناڵێم هێمن کەم هات بە بیرا
ناڵێم هێمن ڕۆیی قەدری نەگیرا
ئێستەش ناڵێم وەرن ڕێزی لێ بگرن
من هەر دەڵێم دەگەڵ کەسی ڕامەگرن