ئاوات

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 2 دقیقه  1912 مشاهده
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لە ناو زنجیری بایە و وا نەبام
زولفی سەر شانت عەزیزم، کاتێ هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگە دەنکی شانە بام و شا نەبام
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام
شەو چەقوچۆی جووتێ بەی وام دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگە من
وا نەلەرزیبام لەسەر سینگی، ئەگەر لەرزانە بام
نابێ ڕزگارم لە دانەی خاڵ و داوی کەزیەکەی
من کە دەمویست قەت لە گیری داو و دانەدا نەبام
زەردەخەندەی لێوەکانت هەر هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلەسمەم پێ نەدەشکا من کە وەک شەوبا نەبام
تا پەرەنگ و پیاڵە وا لاجانگ و لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ لەو دووانە بام
کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منی شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وی وەکوو پەروانە بێپەروا نەبام
شەو بوو، ئەو بوو، مەی بوو، بسکی باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منی بێچارە لەو ناوە دەبوو بێگانە بام
خۆزگە بۆ ئەو پێنج و دوو ڕۆژەی ژیانی خۆم منیش
هەر وەکوو «هێدیتخلص» مەلی تۆفانی بێ هێلانە بام
ماڵ و سەر ویستم بە جارێ وا فیدای تۆ کەم وەتەن
ئەوڕۆ چیرۆک بێ لە ناو گەلدا، سبەی ئەفسانە بام