گڕڕوو
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
2 دقیقه
831 مشاهده
وەرە سەیری دڵی من کە چ هەژار و ڕەبەنە
گیر بووە لەو هەڵەت و بەندەن و دار و دەوەنە
مەسەلی کوردی هەمووی ڕاست و بەڕێ و جێیە
دەڵێ: هەر دارێ نەهاتی بوو دەبێتە چەقەنە
ئەوی سەودای لەسەری دایە، جنوونێکی هەیە
وەرە گوێ بگرە لە دەردی دڵی، پێی پێ مەکەنە
گەر ئەوینداری وڵاتی دەبێ ئاگر بگری
ئەوە کارێکە کە پێک نایە بە ئەزمان و چەنە
ئەوی ئەو ڕێگەیە دەگرێ دەبێ چەنگ بە خوێن بێ
کەڵکی کورد ناگرێ لەشی ناسک و دەستی بە خەنە
گەر دەترسی مەیە بەزمی مە، کە ئەو مەیدانە
هەرچی تێیدایە هەموو، ڕۆستەمە، گیوە، پەشەنە
لێرە هەر کۆسە ترازاندنە خەنجەر سوونە
هێرشە، دەس بەیەخەبوونە، شەڕی تەن بەتەنە
دوو برا، ڕۆژی هەرا دەس بخەنە دەستی یەک
کێهەیان باکی لە هێزی نەتەویی ناڕەسەنە
گەل بە بارزانی هەتیو کەوتەوە وێڕای هێدیتخلص
ئەرێ کێ دیویە هەتیو کەوتنەوە لەو تەمەنە؟
کوردەواریم کە نەبێ گیان و ژیانم ناوێ
گیان ئەوە، ئەو کە نەبوو، بۆچی دەبێ ئەو بەدەنە
دەردی ژێردەستییە، دەمکوژێ، بەسەرهاتی من
خۆ نە چیرۆکی سیامەند و پەلی دارەبەنە
پێی دەڵێم: جا دڵە تۆش لەو کەژ و کێوانە بەوە
کەچی کوڵ دەیگرێ دەگری، دەڵێ چ بکەم وەتەنە