پەرچەم
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
2 دقیقه
1155 مشاهده
خەم هاتووە دەست هەڵگرێ بڕوا بە سەری تۆ
ڕووی لە منە شنەی پەرچەمی تاتا بە سەری تۆ
هەر واژەیەکی جوانی لە دەم دەردەچێ هێدی
نەخشێکی لە ڕووی ئەو کچە تێدا بە سەری تۆ
هێند هات و لەسەر باسی گوڵی ڕوومەتی ڕۆیی
یەکجاری لە گوڵ پڕ بووە، دنیا بە سەری تۆ
دیدە و دڵی من پێکەوە هەر ئەو لەوی دەڕفاند
ئەو شۆخە کە چارشێوی فڕێ دا بە سەری تۆ
من خۆم کە خەیاڵم لە پەرێشانی دەناڵی
هێندەی دی لەناو بسکی وی شێوا بە سەری تۆ
با خەڵکی وەخۆم هەر نەکەن و شار بەدەرم کەن
جێی هەر دەبێ دێوانە لە سەحرا بە سەری تۆ
خۆڕایی نییە وەرزی گوڵان ئەو هەموو شینە
دەردێکی هەیە بولبولی شەیدا بە سەری تۆ
بەینێکە خەیاڵ زیزە لە من بێ سەر و شوێنە
بەند هەر نەبوو تا پێوە بوو گیرا بە سەری تۆ
هێند دڵ تەڕە دیدەم، هەموو جێی ئاو دەدەڵێنێ
هەر بۆیە دەڵێم بیکەمە دەریا بە سەری تۆ
دوێنێ کە بە ناز هات و بە حاڵ لە منی ڕوانی
ئیلهامی شیعر ئەو بە منی دا بە سەری تۆ
«هێدیتخلص»م دی لە دەرد و خەفەتی دوورە وڵاتی
دوو دەستی بە ئەژنۆوە دەگریا بەسەری تۆ