عوبەید مەڕۆ
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
2 دقیقه
692 مشاهده
وەبیرم دێ لەگەڵ تۆ ڕۆژێ کۆڕی ئاشنایی بوو
وەتەی من خۆشەویستی بوو، وتەی تۆ دڵنیایی بوو
لەسەر ئاواتی زێڕینی ژیانمان پەردە لادەدرا
وشە و واژەی مە هەرچی بوو لە فەرهەنگی تەبایی بوو
ژیانی تۆ بە شادی ئارەزووم بۆ پێک نەهات چبکەم؟
ئەگەر لاساریی ئەو چەرخە، ئەگەر ویستی خودایی بوو
لەبەرچی من ئەرێ ئەرکی برایانەم لەوێ دانا
سپاردەم بۆچی من هەر دەسخەرۆیی و هەڵوەدایی بوو؟!
نە زانیم تۆ لەسەر کۆچی، نە هیچم پێ کرا بۆ تۆ
زەمان هەرچی لەگەڵ من کردی زوڵم و ناڕەوایی بوو
نە ماڵئاوایی لە برای دوورەدەست، ئاخر نە دیدارێ
براکەم تۆ برای چا بووی، ئەوەندەت بێوەفایی بوو
پەرێشانم بە مەرگی تۆ «عوبەید» ئەمما دڵم نایە
بڵێم ئەنجامی «کاکە»ی تۆ کڵۆڵی و بێ سەڵایی بوو
لەئاوی دیدە مەمنوونم کە هات شینی لەگەڵ گێڕام
منیش هەر نامە سەرچاو، چونکە دۆستی بێ ڕیایی بوو
نەبوو شیرن نەبێ هەرگیز پەیامی تۆ، وەڵامی من
وشێکی تاڵ لە بەینی ئێمەدا بووبێ، جودایی بوو
بە تاسەی تۆوە دەمدی «هێدیتخلص» ناڵەی لێ بەرز بۆوە
بەلام فرمێسکی گەر هاتن بە نەرمی و ئاسپایی بوو