دەردی خۆم و لەرزوتای دەردی جودایی کوشتمی

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 1 دقیقه  524 مشاهده
دەردی خۆم و لەرزوتای دەردی جودایی کوشتمی
دەردی سەرگەردانی، دەردی بێنەوایی کوشتمی
دەرد و خەم سەد هێندە بێ، خۆ من لەگەڵیان هەڵدەکەم
یار لەگەڵ من بێوەفا بوو، بێوەفایی کوشتمی