پەیکەر
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
1 دقیقه
907 مشاهده
ئاخری ڕۆژێ دڵی دێوانه ڕیسوام هەر دەکا
بۆتە کاسەی خوێن و ئێستەش ئارەزووی دڵبەر دەکا
من دەگرمە لێوی ئاڵی، لەکنە خۆ، تیری نیگام
ئەو لەسەر خاڵی دەنیشێ، هەر گەیشتێ و سەر دەکا
هۆشی من لەو گۆشە خۆ کاری بە کێشەی دڵ نییە
خۆشەویستی شێتە، خانەخۆی لە ماڵی دەردەکا
من لە ئێخەت هەرچی واژەی جوان هەیە دەیخوێنمەوە
لاپەڕی سینەی تۆ بۆ من کاری سەد دەفتەر دەکا
حەز دەکا هەر وەک لەش و ئەندامی تۆ بێ وێنه بێ
گەر هونەرمەندێ لە مەڕمەڕ دەست و پێی پەیکەر دەکا
یار لە بەرپێیدا دەبێ فرمێسکی ئێمەی بۆ چ بێ؟
کێ هەیە بەو ئاوە سوێرە غەڵفی خۆی پەروەردە کا
شێعری «هێدیتخلص» نەرم و خاو و ناسکه گەر دێ، بەڵام
هەر گەیشتە دەستی من، پیلەی لەگەڵ خەنجەر دەکا