نیگارا ئەی بە غەمزە ئافەتی دڵ، چاوی بیمارت
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
3480 مشاهده
نیگارا ئەی بە غەمزە ئافەتی دڵ، چاوی بیمارت
ئەمان سەر تا قەدەم سووتام لە دووریی نووری دیدارت
دەسا ڕوحمێ وەفادارم! بە حاڵی داد و هاوارم
کە وەک بولبول دڵی زارم دەناڵێ بۆ گوڵی زارت
سەرم ناوێ ئەگەر نەیخەم بە حەڵقەی پەرچەم و چاوت
دڵم ناوێ ئەگەر نەیکەم بە فیدیەی چاوی عەییارت
ئەسیری زولفی خاوی تۆم، شەهیدی ڕەمزی چاوی تۆم
ئەمن گیراوی داوی تۆم، لە سەد جێ دڵ بریندارت
شەهیدی نازی تۆم و داغداری باغەبان ئەی گوڵ
لە دووری تۆ بناڵم؟ یا لەسەر بێدادی ئەغیارت؟
ئەمن نەمدیوە هیندوو باغەبانی باغی جەننەت بێ
بە شیرینی چ دڵکێشە؟ بنازم خاڵی ڕوخسارت
لەلایێ شەککەرستانە، لەلایێ ئابی حەیوانە
ئەگەر گوڵ بێ ئەگەر غونچە، لەب و زاری شەکەربارت
«وەفاییتخلص»، دوور لە وەسڵی تۆوە پابەندی تەلیسمێکە
لەسەر گەنجی جەماڵت کەوتە داوی زولفی ڕەشمارت