بۆ کۆچی خالەمین بەرزنجی
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
1 دقیقه
737 مشاهده
ئەو جاریش ئەگەر گەنجێ لە دەس چوو
یاسا بوو، فەتا تاوانی نەبوو
سروشت وەک ترسی پاشەڕۆژی بێ
گەنجینەی بە خاک ئەسپاردن هەموو
هەر کۆرپەی لەبەر دایک هەڵگرتن
هەر سەری بەرزی لە گڵ ڕاکردن
چەندی یەخەیان لەبەر دادڕی
هەر شێلگیرتر بوو دێوەزمەی مردن
هەڤالان وا چۆل دەکەن هەواران
بەهاریش نەیما سەیرانی جاران
خوایە قۆناغی تریان کوێیە وا
بارگە و بنەیان پێچاوە یاران؟