ئاوێنە

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 2 دقیقه  1349 مشاهده
حەیفە کوێستان بەو سەرە بەرزانەوە هەر تەم نەبێ
ئەو تەمە پیرۆزە سایەی لەو سەرانە کەم نەبێ
خۆ بە زێڕ نایگۆڕمەوە دەشت و وڵاتی خۆم، بەڵام
من سەرم تێدا دەچێ، جێگام ئەگەر حەستەم نەبێ
دوژمنم زۆر جار بە پیلان و دەهۆ ڕێی لێ تەنیم
قەت بەڵام من پێم نەوەستا داوی کەس، پەرچەم نەبێ
بێ وەفایی تۆ گوڵم وای کرد بەڵێنم دا ئیتر
خەم نەخۆم بۆ وردە خاڵان، کەم کەم و دەم دەم نەبێ
شەو بە یادی تۆ ئەگەر ئەژنۆ دەگرمە باوەشم
کێ هەیە فرمێسکی بۆ من هەڵوەرێنێ، شەم نەبێ
سروە خۆی هەڵدەگرێ بێشک ئارەقی سەر گەردەنی
گەر بە هیوای باوەشێنی زولفی، خاترجەم نەبێ
خۆ بە جارێ کوڵمی ئاوا ئاگرێ ناکاتەوە
خاڵی سەر لێوی ئەگەر لەو گۆشەدا هەمدەم نەبێ
هەر لەبەر ئاوێنە ڕاوەستا بە جارێ بسکەکەی
دێتە سەر ڕووی، هەر وەک ئەو ئاوێنە پێی مەحرەم نەبێ
من زمانم گرتووە زەردێکی بێنمە لێوەکەی
ئەو دڵی بردووم کە پێویستی بە جامی جەم نەبێ
تۆ خەزێنەت یان نەدیوە، یان لە نرخیدا هەڵەی
ناوی گەنجینە لە جێیەک بێنە سینە و مەم نەبێ
هەر خەیاڵی تۆی دەوێ بۆ خەمڕەوێن «هێدیتخلص» ئەویش
هاتووە دەورەی داوە، ئیتر بۆ دەبێ بێ خەم نەبێ؟