قانع پارە بە فایز لە مام حاجی وەرئەگرێت
از کتاب:
شاخی هەورامان
اثر:
قانع (1898-1965)
2 دقیقه
757 مشاهده
قانع:
مام حاجی قوربان پارەم لازمە
بۆ چاپی کتێب عەزمم جازمە
بیستوومە کە تۆیش خاوەنی پارەی
پشت و کۆمەکی کز و ئاوارەی
حاجی حەرەمەین، ئەولیائوڵڵای
شارەزای شەرع و هەم کەلاموڵڵای
زیادە لە حاجی، سۆفی شێخانی
سیواک و خەتمە و ئەهلی ئیمانی
کەشیدەی سەرت لە دوور دیارە
وەکوو کەمەری ناوقەد منارە
پەنجا دینارم پارە پێ ئەوێ
ئەگەر نەمدەیتێ پەکم ئەکەوێ
ئەمە بە سێ جۆر خزمەتە بۆ تۆ
خووا ئەتبەخشێ بەبێ گوفتوگۆ
یەک چاپی کوردی کە زمانی تۆیە
هۆزی بێ زمان هەر ڕەنجەڕویە
دووهەمیان حاجی بۆ سوودی منە
کە شادی دۆس و خەمی دوژمنە
سێهەمیان حاجی سوودی پارەکەت
ڕووناکی دڵەی پڕ لە ژارەکەت
وەڵام مام حاجی:
شێخ مەلا قانع دەرەلنگ دڕاو
تەمەن ڕابوردوو، پیر و داوەشاو
مەیکە بە گوریس، درێژەی ناوێ
هەروا ناتدەمێ بە وادەی تاوێ
بەو بەیتوڵڵایە کە چوومە ناوی
بێ فایز نایدەم ئەگەر خنکاوی
بە قوڵفی کەعبە، بە بیری زەمزەم
بە حەج و عەمڕە، لە زۆر تا بە کەم
بێ فایز پارەم بە کەس نەداوە
فێڵ و تەڵەکەت بنێ بەو لاوە
سێ شەرتی هەیە پارە لە لای من
یەک ناوم نەبەی لای دۆس و دوژمن
دووهەم فاییزە دە بە چوارە
گشت کەس ئەزانێ مەشووری شاره