پیتی «ی»

از کتاب:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
اثر:
علی شارزوری (1930-1982)
 3 دقیقه  912 مشاهده
یا جوابی وەخەیر، یان دڵنیام کە
کەم دەسە دۆعای شێخ و مەلام کە
***
یا چەم، یا چیمەن، یا دۆڵی گەڵاڵ
دڵ گەیی وە دڵ، نەیپرسی حەڵاڵ
***
یاخوا بای شەماڵ عەمری نەمێنێ
هەزار دڕک و گوڵ تێک دەئاڵێنێ!
***
یاخوا بای نەیێ وە بارانەوە
چاو جوان ها وە ڕێی ماڵ باوانەوە!
***
یاخوا بای نەیێ، یا پیر بای نەیێ
ئەگەر بایشی تێ ڕەشەبای نەیێ
لەبەر ئەو کچە شەو سەرمای نەبێ!
***
یاخوا بەخێر بێیت، بانچاوم هاتی
زەحمەتت داپێم بۆ دەرنگ هاتی؟!
***
یاخوا بەخێر بێیت خەرامانی چین
لێرە ماچت کەم، یان لە دێ دەرچین؟!
***
یاخوا بەخێر بێ کاروانی خەلە
هەوریی هەرزان کرد بۆ توێڵی «تەلە»
***
یاخوا هەر شەو بێ، ڕۆژ نەبێتەوە
دەستم لە یەقەی یار نەبێتەوە!
***
یاخوا هەر شەو بێ، لە ڕۆژ بێزارم
نەوا بەدکاران پێ بدەن لە کارم
***
یاخوا هەر شەو بێ، هەر مانگەشەو بێ
کۆچی ئەو یارە وەسڵامەت ڕەو بێ!
***
یا خەوم دیوە، یان خەو ئەبینم
یان دەنگی یارە دێت لە سەرینم!
***
یادگارییەکت بە لامۆ بێ
تا کاتی مردن وەسەر زامۆ بێ
***
یادگارییەکت بووە بە خۆراک
دەرناچێ لە دڵ، مەگەر لەژێر خاک!
***
یادگارییەکت هەر ها وە لامۆ
نە تۆ داوات کرد، نە منیش دامۆ!
***
یاران، هامسەران، ڕەفیقان ئامان
زامانی سەختم نییەسی دەرمان!
***
یارێ ڕۆی ئەزەل یاری من بیەن
ئێستە وا ئەڵێ: من تۆم نەدییەن!
***
یارێکم ئەوێ قەرەداخی بێ
وە شەو دەست لە مل وە ڕۆژ یاخی بێ!
***
یارێکم ئەوێ، یاری کەس نەبێ
لیمۆ لە باخەڵ زەدەی دەس نەبێ
***
یارە من مردم، لە مردن ئەو کۆ
شینی دوای مردن چ بۆ و چ نەبۆ
***
یا سەید سادەق ئاسانەم خاس کەی
ئەو گوڵە لە دەست گولە خەلاس کەی!
***
یا سەید سادەق بەرەو ڕووت هاتم
بمکەی وە جووتیار باوکەکەی فاتم
***
یا سەید سادەق، شەخسی بەرامبەر
هەرچی ناحەزە ساڵ نەباتە سەر
***
یا سەید سادەق کاوڕێک و شەکێ
هەردوو «مەسەکان» بکەی وە یەکێ!
***
یا سەید سادەق مەردی دۆمەکان
فاتە قوول چەرموو چوو بۆ مەسەکان
***
یا سەید سادەق مەردێکی مەنە
ورگە تێر نەخوا لەم پاییزە دۆینە
***
یا سەید سادەق، مەردێکی قووسە
باوکەکەی بمرێ، با بچینە پرسە!
***
یان بە دارم کەن، یان بە دارمازوو
یان بە هاوسەری چارەکە بازوو
***
یان بەو خنجەرە خۆم ئەدەم بە کوشت
یان مەمکۆڵانی ئەگرم لە مشت!
***
یەژن لەم خوارە خۆڵ خوڵەی ڕۆمە
خوا خەم نەدا، من خەمی تۆمە
***
یەژن لەم خوارە گەنم وە جۆیە
سەڵتەی تاقمدار قابیل وە تۆیە!
***
یەژن لەم حەنا خۆم بخەم وە چەم
با چەمیش بمبا بۆ لای گوڵەکەم