پێنج هۆی ڕزگاری
از کتاب:
            پاشمەرگەی قانع
        اثر:
                قانع (1898-1965)
        
             1 دقیقه
             1203 مشاهده
        
        
    سەیری ئەم پێنجە، دەوایە بۆ دڵی کوردی هەژار
ئەفسەر و پێشمەرگە و ئاڵا و تفەنگ و خواروبار
کورد هەتاکوو خاوەنی ئەم پێنجە بێ، قەت نانەوێ
لاو و خوێنگەرمی و چەک و فیکرە و سوپاهی بێ شومار
دەستی یەک بگرن وەکوو زنجیر، ئەبەد ژێر ناکەون
مەنگوڕ و موکری و شلێر و گەرمیان و کۆهسار
کۆمەڵانی کوردەواری ئەمڕۆ یەکیان گرتووە
کاسب و جووتیار و پاڵە، پیشەساز و خوێندەوار