شاهی عەلائەددین
از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
960 مشاهده
قانع لە مەریوان فەقێ دەبێت لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، ئەبێتە موجاهید و لەو کاتەدا ئەم پارچە هەڵبەستەی بەسەر شێخ عەلائەدینی بیارەدا وتووە.
شێخی ئەسحابی کەرەم، شاهی عەلائەددینە
حەزرەتی والی نیعەم شاهی عەلائەددینە
ئەر نەخۆش و دەردەدار و بێ ئومێدی ئاخری
مەلجەئی جوملەی ئومەم شاهی عەلائەددینە
چ لە دنیا چ لە عوقبا هەر ئەوە فەریادڕەسم
دافعی دەرد و ئەلەم شاهی عەلائەددینە
یەسربە خاکی بیارە و خەڵکەکەی سەحابەیە
فەخری ئەعراب و عەجەم شاهی عەلائەددینە
جەیشی مەنسووری مەلەک، بەزمگەهی عەرشی بەرین
ساحەبی سەیف و عەلەم شاهی عەلائەددینە
کێ ئەڵێ کەشفی نەماوە، با ببینێ زاتی شێخ
واقفی لەوح و قەڵەم شاهی عەلائەددینە
کاکی مونکیر ئەسەفم زۆرە لەبۆ بێ عەقڵیت
مەعدەنی فەیز و هیمەم شاهی عەلائەددینە
قانعاتخلص لازمی ئیرشاد نییە مەزهەبی حەق
باعیسی ڕەفعی نەدەم شاهی عەلائەددینە