ئەمشەو

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  890 مشاهده
هەی هەی لە ناسۆر زامانم ئەمشەو
گوڵگوونە بە زووخ زامانم ئەمشەو
قەڵای جوانیم خاپوورە ئەمشەو
بینایی دیدەم بێ نوورە ئەمشەو
سەدای غوڵغوڵەم چون سوورەن ئەمشەو
قابز بۆ ڕۆحم زەروورەن ئەمشەو
کێ بۆ دڵسۆزم؟ کێ بۆ غەمخوارم؟
کێ نەوی لە باڵ سۆتەی بیمارم؟
کێ بۆ یاسینم بخوێنێ دەم دەم؟
کێ بۆ پا و دەس بشێلێ بە هەم؟
کێ بۆ ڕوو کەرۆ لە قیبلەی ئیمان؟
کێ بۆ سەری من بنێتە سەر ڕان؟
ئەوسا کە قابز ببینم وە چەم
کێ بۆ چۆڕێ ئاو بتکێنێتە دەم؟
کێ بۆ بنەرۆ وە دیدەم دەسماڵ؟
کێ زاری کەرۆ هووناوەی ڕووی خاڵ؟
جە دەمای کۆچم کێ ئەلوەدا بۆ؟
کێ شەیدای شیوەن ڕۆی کەربەلا بۆ؟
کێ بمنێ وەبان تەختەشۆرەدا؟
کێ ئاو بڕێژۆ وەکافوورەدا؟
چێوەی سواری بێ کەس هۆردارۆ
کێ بۆ جەنازەم وەگڵکۆ بارۆ
کێ بۆ دامبنیۆ نە پەردەی قەبرم؟
کێ بۆ واز کەرۆ توورەکەی سەرم؟
تێکی هەڵپێکا سزای گۆڕەوشار
کەرەمدار هەر تۆی غەفوور و غەففار