مریشکەکەم
از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1013 مشاهده
من مریشکم بوو عەزیزم یەک مرێکی بێ نەزیر
پۆپە تاجی پادشایی، یا نیشانی سەر وەزیر
نەختێ چاوکز وەک (م...)ی، هەم فیتنەجۆ وەک ئەشقیا
بێ دیان و قەد قەوی و کاکۆڵ سپی هەر وەک (...)
وەک مەلا (م...)ای بالک، ساحێبی نوتق و بەیان
وەک (م...) گەیگەچانی بۆ خەیاڵ و فکر و بیر
چون ئەوەندە (...) ئەدا من پێی ئەڵێم (...)یە
ڕۆژی دەعوا دەس ئەداتە تۆپزی سەرخرتی قیر
بۆ کەڵەشێر دێتە غەمزە، لار و لەنجە و ناز ئەکا
چون ڕەسەن (...)یە هەرگیز ناگرێ ئادابی پیر
وەختی گەرما ڕاکشابوو، هەر وەکوو مەئموورەکان
بۆ ئیعاشە زۆر بەفکرە، هەر وەکوو شێخانی ژیر