تەناسب جەلب ئەکا ئەبرۆ

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  877 مشاهده
بە غەیرەز تۆ ئەگەر مەیل و مەرامی دڵ بە دولبەر دەم
ڕەبی دڵ تووشی زەخمێ بێ، کە هەر بەر نووکی نەشتەر دەم
هەتا دەستی ئەجەل کۆمەک بە کارم بێ لە دەفعی خەم
ئەگەر سەر بەرمە بەر قەیسەر، سەرم بەر شیپی خەنجەر دەم
هەتا گوڵ گوڵ ببێ کفنم، بە زووخی جەرگ و خوێنی دڵ
لە زەمزەم جێم بوێ گیانا، چلۆن مەیلم لە کەوسەر دەم؟
نەسیمی سوبح ئەگەر دوودی هەناسەی فیرقەتت بێنێ
دەماخم وشکە وەک واعیز، ئەگەر لووتم لە شەسپەڕ دەم
گەلێ مەمنوونی بەختم بووم بە لاری هاتە دنیاوە
تەناسب جەلب ئەکا ئەبرۆ، چلۆن قەت سەر لە مینبەر دەم
سەرم دانا بە بەردی ئاستانەت بیکوتم ورد ورد
خوا هەڵناگرێ دیزەی گەڕاو بەر دەنکی گەوهەر دەم
وەها مەستی خەمم قانعتخلص لەسەرخۆچوونە ئەوزاعم
مەگەر ڕۆژی قیامەت دەفعەیێ یادێ بە مەحشەر دەم