دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار
از کتاب:
دیوان مولانا خالد
اثر:
مولانا خالد (1779-1828)
1 دقیقه
1475 مشاهده
دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار
نوور بوون لەسەر کێوی ئوحود تۆمار بە تۆمار ئاشکار
خۆش خۆش نەسیمی عەنبەرین، بێن خۆش دەکاتن سەرزەمین
ئەمما نە بۆیی عەنبەرین یا نافەیی میشکی تەتار
بێ وادە ئیمشەو ڕۆژ هەڵات یا نووری جانان سات بە سات
ڕۆشن دەکاتن سەر بیسات، «فی الليل يولج النهارعربی»
پڕ بوو لە نوور دەشتی بەقا، گۆیا حەبیبی خۆش لیقا
«ليلا علی السلع ارتقی من نورەالقاع استنارعربی»