دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار
لە کتێبی:
دیوان مولانا خالد
بەرهەمی:
مەولانا خالید (1779-1828)
1 خولەک
1485 بینین
دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار
نوور بوون لەسەر کێوی ئوحود تۆمار بە تۆمار ئاشکار
خۆش خۆش نەسیمی عەنبەرین، بێن خۆش دەکاتن سەرزەمین
ئەمما نە بۆیی عەنبەرین یا نافەیی میشکی تەتار
بێ وادە ئیمشەو ڕۆژ هەڵات یا نووری جانان سات بە سات
ڕۆشن دەکاتن سەر بیسات، «فی الليل يولج النهارعەرەبی»
پڕ بوو لە نوور دەشتی بەقا، گۆیا حەبیبی خۆش لیقا
«ليلا علی السلع ارتقی من نورەالقاع استنارعەرەبی»