لە هەولێر بە لەتیفە

بۆ ڕەفیقێکم نووسیوە کە لە خارج بووە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  712 بینین
دەری مەیخانە بەسراوە، دڵی پیرانی گیراوە
تەڕەب وا قوڕ بەسەر خۆیا ئەکات و جەرگی سووتاوە
لە قەلبی شووشەدا عارەق نەما، یەکدەفعە خوێناوە
سوراحی دیدەیی وا کوێر ئەبێ بۆت هێندە گریاوە
ئەوەندە چاوەڕێی تۆن کۆمەڵی مەوجوودی مەیخانە
ملی مینا شکا هێند ئاوڕی لێ داوە بەو لاوە
دڵی پڕیە لە خەم پیری موغان، قامەت خەم و خەمبار
لە پای کوپەی خوما، بێ چارە سەرتاپای لە خوم ناوە
بە ئەترافی ئەویشا زائیرانی سەحنی مەیخانە
یەکێ شەیدا و شێواوە، یەکێ مەبهووت و داماوە
لە تەپڵی سەر ئەدەن، هاوار ئەکەن بەم جەژنە ئازادە
سەمای سافی ئەم مەیخانەیە، بۆ ڕۆژی گیراوە؟
هەوێنی شیری شێرانی تەڕەب، ئەی ماکی دڵخۆشی
لە دووری تۆیە «نووریناسناوی ئەدەبی» گۆشەگیر و مات و داماوە
وەرە ئەم جەژنە تۆزێ خەم بە با دەین پێکەوە توخدا
غەریبان چی بکەن، گەر غەم نەدەن نەختێ بە دەم باوە