تەخمیس لەسەر غەزەلی عیسمەت بوخارا
لەسەر تەکلیفی خۆشەویستێک
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
4 خولەک
747 بینین
موتەفەکر لە جیهان، گۆشەنشین، مات و خەمۆش
لە پڕا یادی نیگارێ، دڵی هێنامە خرۆش
هەروەکوو پیری موغان، مەست و سەبوویی بەردووش
«سرخوش از کوی خرابات گذر کردم دوشفارسی
به طلبکار ترسا بچه باده فروشفارسی»
وردە وردە سەری ڕێم گرتبوو وەک هوشیارێ
بە تەمەننای ویساڵی لەبی شەککەر بارێ
من لە فیکری ئەوەدا بووم کە بپرسم یارێ
«پیشم آمد به سر کوچه پری روخساریفارسی
کافرانه شکن زلف چو زنار بدوشفارسی»
وەکوو بەدرێ کە لەژێر هەوری ڕەشا بێ لە پڕا
بەسەری پەنجە لەسەر عاریزی، زوڵفی لادا
کە ئەمەم دی بە تەئەنی و بەبێ ترس و ڕیا
«گفتم این کوی چه کویسیت ترا خانه کجافارسی
ای مه نو خم ابروی ترا حلقه به گوشفارسی»
وتی زانیومە بە تای زوڵفی سیاهی پابەند
وتم ئەی دیدە کەوایە بەسە زوڵمەت تا چەند
چییە بۆ ئێوە عیبادەت، چییە ئایینی پەسەند
«گفت تسبیح به خاک افکن و زنار ببندفارسی
سنگ بر شیشه ی تقوی زن و پیمانه بنوشفارسی»
گۆشەیە بگرە لە سەرچاوەیی ئاو و چەمەنێ
دەست لەمل «مول» کە، بەیادی سەنەمێ یا سەمەنێ
نەختێ هەمدەم بە لەگەڵ بلبلی شەککەر شەکەنێ
«بعد ازین پیش من آ، تا به تو گویم سخنیفارسی
راه پیمای اگر با سخنم داری ھوشفارسی»
من گەلێ مامەوە غافڵ لە حەقیقەت، دڵڕێش
ڕووی ڕەشم دایە دەستی ڕیشی سپی وەک دەروێش
بۆ ئەوەی فەرقی بکەم سورەتی بێگانە لە خوێش
«ترک ھوش دل و جان کرده دویدم از پیشفارسی
تا رسیدم به مقامی که نه دین ماند و نه ھوشفارسی»
لە غەما نەختێ سەرم نایەوە بێخود لە وجوود
کەوتمە بەحری خەیاڵاتی حەیاتی بێ سوود
کە سەرم هەڵبڕی، ڕوانیم لە پڕێکا وەکوو دوود
«محو گشت از ورق کون و مکان نقش وجودفارسی
نه پری ماند و نه آدم نه طیور و نه وحوشفارسی»
چ بوو ئەم حاڵە کەوا دەرگەهی ڕووناکی بەست
نە زەمین و نە سەما ما، نە بڵندی و نە پەست
من سەراسیمە، کە ئاخۆ ئەمە بێ ڕۆژی «الستعەرەبی»
«دیدم از دور گروھی ھمه دیوانه و مستفارسی
از می باده عشق آمده در جوش و خروشفارسی»
چ بوو گرووهێ هەموو سەرخۆشی مەیە، دوور لە «سداع»
یەکێ مەشغوولی بەخێر هاتنی یاران و «وداع»
یەکێ سەرمەستی مودارا، یەکێ بەدمەستی «نزاع»
«بی دف و چنگ و مغنی ھمه در رقص و سماعفارسی
بی می و جام و صراحی ھمه در نوشا نوشفارسی»
این چو دیدم من ازین و مکان در رستمفارسی
جام سر شاری، می عشق چنان کرد مستمفارسی
بی محابا نظر کرده، ز جا بر جستمفارسی
«چونکه سر رشته ی ناموس برفت از دستمفارسی
خواستم تا سخنی پرسم از و گفت خموشفارسی»
ئەمە جێی ڕاستی و سدقە، نەوەک لاف و گەزاف
دڵی ئاوێنە سیفاتێکی ئەوێ بێ غەش و ساف
بڕۆ ئەی سەر زەدە، تۆزێ بە ئەدەب بە، بە عەفاف
«این نه کعبه است که بی پا و سر آیی به طواففارسی
یا نه مسجد که در او بی ادب آیی به خروشفارسی»
ھان گذر کن که چه سان جا و چه سان یارانندفارسی
چه دواخانه، چه سان خسته و بیمارانندفارسی
گر ندانی که چه سان جان و چه سان جانانندفارسی
«این خرابات مغان است در او مستانندفارسی
از دم صبح ازل تا به قیامت مدھوشفارسی»
«نووریناسناوی ئەدەبی» لەم مەسلەکەدا نەختێ ئەگەر یەکڕەنگی
بەسییە نافامی و بەسییە حەزەر و بێدەنگی
فائیدەی ھیچ نییە گریان و خەم و دڵتەنگی
«گر ترا ھست در این شیوه سری ھمرنگیفارسی
دین و دنیا به یکی جرعه چو «عصمتکەس» بفروشفارسی»