گریەی خوسران
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
1113 بینین
بگری! ئەی شاعیری ناتەوان بگری
مرد لە ڕۆحی منا هەموو ئامال
«بیخودانه کفن بدوش ملالفارسی»
ئەگەڕێ سەرسەری پەری خەیاڵ
***
بگری! ئەی ڕۆحی غەمنیشان بگری
کە بەکوللی نەما لە شیعری منا
زەڕڕەیە لەفزی ڕێک و پڕ مەعنا
وەکوو ئەفسوردە ئاگری سەر سڕی
***
بگری! ئەی چیهرەی خەزان بگری
گریەی دڵ بەکوڵ بکا هەیەجان
بتەوێ گریە کەی بە وەقفی خەزان
گریەیەکی غەریب و بێ سامان
***
بگری ئەی ناڵە و فوغان بگری
گریەیەکی وەها بە جۆش و خرۆش
کە نەمێنێ نەعەقڵ و فەهم و نەهۆش
خەرقەیی ماتەمی و ناڵە بەدۆش
***
بگری! ئەی ئەبری بێ ئەمان بگری
تۆی چاوانی من بکەی تەمسیل
گریەی چاوی تۆ ئەکەم بە دەلیل
وەکوو تۆ خوێنی دڵ ئەکەم بە سەبیل
***
بگری! ئەی شیعری ناتەوان بگری
بگری! ئەی ڕۆحی غەمنیشان بگری
بگری! ئەی چیهرەی خەزان بگری
بگری! ئەی ناڵە و فوغان بگری
بگری! ئەی ئەبری بێ ئەمان بگری