کوا شیعرەکانم
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
845 بینین
سەفەر کەوتە خەیاڵی هەمدەمی ئەیامی هیجرانم
بیناغەی سەربەسەر ڕووخا، هەموو ئامالی عیمرانم
لە ئوفقی ئاسمانی دیدە، گووم بوو میهری ڕووی بۆیە
سیەهـ بەختانە وەک شەو، تیرەگی ئەڕژێتە دامانم
لە گوڵزاری خەیاڵی ورد و خواشتا، دڵ وەکوو بلبل
خەریکی بەستنی هێلانەیە بوو، بۆ گوڵی جوانم
لە پڕ گەردوونی بێ ڕەحم و وەفا، بێ سووچ و بێ تاوان
دەسێکی نایە بینی بلبلی زاری غەزەلخوانم
زوبانی شیعری گرتم، شێوەیی ئادابی شێواندم
فەساحەت کەوتە ناڵین و بەلاغەت کەوتە گریانم