شیوەنی مەحموود جەودەت

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  870 بینین
نەبووە قەت نەمدیوە تا ئێستا لە پاییزدا بەهار
بۆ چییە و بۆچی جلی شینی لەبەر کرد کائینات؟!
بۆچی وا وشک و برنگە، مەوسمی زستانەکەی؟!
بۆ ئەناڵێنێ بە هاوین، ڕەعدی بێ وەعدەی نەهات؟!
بۆ بەهاری خستە پاییز، بۆچی هاوین بوو بە دەی؟!
بۆچی زستان بوو بە گڕ، بەربوو لە خەرمانی وڵات؟!
بۆچی «نووریناسناوی ئەدەبی» کەوتە تەندووری فیراقی یارەوە؟!
بۆچی وا ئاوارەیە بلبل لە گوڵزاری حەیات؟!
ئەم سوئالانەم لە نەوزادی عەقڵ پرسی، وتی:
من جوابێکم هەیە، تێفکرە چەند مەعقوولە لات
ساڵەکەی عەکسە ئەوی یارە ئەبێ ئاوارە بێ
گەردنی ئەهلی کەمالیش بۆ پەت و سێدارە بێ