کۆچی مەلا ئەفەندی هەولێر
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
2 خولەک
1063 بینین
دووبارە ئاسمانی فەرەج هەوری گرتە بەر
یەعنی لیباسی ماتەمی پۆشی بەنی بەشەر
دووبارە دڵ لە مەجلیسی پڕ سۆزی سینەدا
سووتا بە ناری حادیسە، وەک مۆمی ناو فەنەر
ڕیشەی دڵی پساوە لە هەولێرشوێنەوە کشا
ناوی نراوە تەل، بە وڵاتا ئەکا گوزەر
لوولەی شکاوی ئێسک و پرووسکی هەموو لەشێک
هاتۆتە ناڵە وەک نەیی دڵ پڕ لە خوێنی تەڕ
دونیا هەموو بەچاوی تەڕ و لێوی وشکەوە
ئەمڕۆ ئەڵێی لە ڕۆژی قیامەت ئەدا خەبەر
ئەم ئاهـ و ناڵەیە بە زمانی فەسیح ئەڵێ:
چی کرد بە کوردی لیتە بەسەر، چەرخی کینەوەر
نێژرا سروور و خەم سەری هێنایە دەر لە خاک
خەو کەوتە چاوی خۆشی و هەڵسا لە خەو کەدەر
ئەگری تەڕەب، خەفەت دەسی کردۆتە پێکەنین
شایی لە شیوەنایە، کەدەر کەیفی کەوتە سەر
مەنتیق زوبانی لاڵە، بەلاغەت شپرزەیە
با موختەسەر بڵێم، لە موتەوەل نەما ئەسەر
کێ وای ئەزانی ئەمڕۆ لە شوومیی وڵاتە وا
بەم نەوبەهارە فەسڵی خەزان سەر ئەکاتە دەر
بارە لە حەیات و غوبارە لەسەر نەشات
کۆچی مەلا بەڕاستی بۆ کوردی قوڕ بەسەر
عومرێکە باخەوانی دڵ ئەتلێ بەداخەوە
بەینێکە هەر نەمامی ئەمەل خەم ئەدا سەمەر
ڕۆیی پدەر، ئەوا گەیییە قەسری خۆی بەڵام
یاڕەب بەعیزی دین و سەعادەت بژی پسەر
بۆ ساڵی ڕحلەتی بە دەبیری خیرد بڵێ:
«مغفور لەحسێبی ئەبجەد: ١٣٦١ھ» جوابیە، پرسی یەکێ ئەگەر