ناوی عیشق هەرگیز نەبووبایە لە دنیا کاشکی

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  710 بینین
ناوی عیشق هەرگیز نەبووبایە لە دنیا، کاشکی
تۆی لە بۆ دەرمانی چاو نەبوایە پەیدا، کاشکی
هەر لە ئەووەڵ قورقوشم بکرایە چەشمەی مەنبەعی
ڕیشەیی گیاشی نەڕوایە لە سەحرا، کاشکی
کەس لە ڕەویەی عەشق و ڕێگەی عاشقی موخبیر نییە
شێت و شەیداتر ببووبایە زوڵەیخا، کاشکی
حاڵی مەجنوون خۆ لەرێی عیشقا [نەبوو] غەیرەز ستەم
عومری سەرفی بوت دەکرد لەجیاتی لەیلا، کاشکی
ئەسڵ ئەگەرچی عیشقە دڵ مایەی فەساد و فیتنەیە
ڕیشە کەن بایە لە سینەمدا لە مەودا کاشکی
دڵ لە سینەمدا نەماوە چاو گرفتاری دەکا
کوێر و نابینا بوومایە وەک «حەمیلا»، کاشکی
کوردیناسناوی ئەدەبی ئەم وەختە کە زانیت چاو و دڵ دوشمن بە تۆن
خۆت کەنار گرتایە تا نەبوایی ڕیسوا، کاشکی