شۆخی دڵ ئازاری یاری سەرسەری
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
2170 بینین
شۆخی دڵ ئازاری یاری سەرسەری!
کافرەی تورکەی لە مەزهەب بێ بەری!
بۆچ لەلای تۆ قەتڵی عاشق واجبە؟
قەسدە سەر لێم دا بە دەست و خەنجەری
ڕۆح و تەن تەسلیمی شمشێرت دەکەم
گەر بزانم تۆی بە قەتڵم مشتەری
نیم نیگای چاوت دڵ و دینی ڕفاند
چاوەکەم! مەعلوومە تۆ تاڵانگەری
بەم سوپای کاکۆڵ و تابووری موژەت
فەوجی سەربازە لە پشتی لەشکری
ئەتۆی بەهرامی شێرئەفگەن کەوا
لائیقی تاج و نگین و ئەفسەری
شۆخ و مەحبووب و لەتیف و نازکی
چاو غەزاڵ و نەونەمام و نەوبەری
گەوهەرت کوردیناسناوی ئەدەبی وەکوو خەرموهرەیە
چونکە خۆت بەدتاڵعی، بەد ئەختەری