شاگردێ تەشویقی ڕەفیقانی ئەکا بۆ خزمەتی وەتەن
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
641 بینین
ئەی لاوی وەتەن ئەی ساحێب زەکا
گوێ بگرن وەتەن چۆنتان بانگ ئەکا
بانگ ئەکا ئێوەش ئیتر هەستن
بۆ ڕێی پێشکەوتن کەمەر ببەستن
بە عەزمی خۆتان کە بێ نقسانە
دەفعی کەن لای بەن بەڵای زەمانە
کارخانەجاتی لۆکە و سجادە
لە هەموو لایەک بکەن ئامادە
ڕێی ئاوەدانی قوتابخانەیە
بۆ بەرزیی وەتەن ئەو نیشانەیە
بە سەعی و عەمەل بە عیلم و بە فەن
بڵندی بکەن بەیداخی وەتەن