دوو ڕێوی تەمەعکار

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  586 بینین
دوو ڕێوی زۆرزان هەردوو تەمەعکار
لەتاو برسێتی بوون بە سەگی هار
بیاندیایە ئەگەر کاڵە کون
وایان ئەزانی گۆشتە و هیزە ڕوون
هەوڵیان ئەدا بە دەشت و دەردا
مەشکە کۆنێکێان هات بەنەزەردا
تاویان لێ دا کەوتنە سەما
وایان ئەزانی خوانێکە یەغما
یەکێکیان پێش کەوت قەپی لێ دا زوو
رێوییەکەی دواوە سواری کۆڵی بوو
مەشکەی فڕێ دا ئازا وەرگەڕا
پەردەی دۆستی و نامووسیان دڕا
بەر بوونە یەکتر بە چنگ و بەدەم
هەریەکێ ئەیوت بەشی تۆ نادەم
خەریکی شەڕ بوون داڵێ لە هەوا
روو هات مەشکەی برد بێ شەڕ و دەعوا
ئەمجا ڕێوییەکان کە ئەمەیان دی
لەیەک بوونەوە بەنائومێدی
نەتیجەی حیرس و ناڕێکی داوا
هەر مەئیووسییە لە هەردوو دنیا