تۆپی پێ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1045 بینین
ئەی تۆپەکە فووت بۆڵەکە
من دێم لە دەستم ڕامەکە
تۆ تۆپی یاریکردنی
وەک کوولەکەی ڕۆحی منی
وەختێ کە چوویتە ئاسمان
بانگ کە لەگەڵ من یەک زبان
خۆش بێ وەتەن خۆش بێ وەتەن
بەزر بێ وەتەن بە عیلم و فەن