گۆرانیی نیشتمانی

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  851 بینین
ئە ی وەتەن! چەند خۆشەویستی ڕۆحی شیرینی منی
مەزرەعەی توخمی نیشات و باعیسی ژینی منی
بێت و گەر من کۆهکەن بم وەسڵی شیرینم ببێ
تیشەیێ نادەم لەبەردت تۆی کە شیرینی منی
گەرچی ئەرزی، هێند بڵندی وەختە لای من بچیە عەرش
واسیتەی سەربەستیی و ئیجرایی ئایینی منی
ئیفتیخاری میللەتی، تۆی مادەرێکی میهرەبان
خوا هیلالیشی بەتۆ دا ماهـ و پەروینی منی
نەو بەهاران بەو هەوای زۆر سافەوە وەک جەننەتی
فەسڵی زستانیش سەراسەر باخی نەسرینی منی
بۆچی نەقدی جیسم و جانی خۆم بەشاباشت نەکەم
خاکی ڕاهی حوکمڕانی عیزز و تەمکینی منی
ئارەزووی فیکری سیاحەت ناکەم ئیتر ئەی وەتەن!
تۆ لە جێگەی «قاهیرەشوێن» و «تارانشوێن» و «بەرلینشوێن»ی منی