گۆرانی لەسەر کێشی «ببلادی اتباهی لیتنی کنت فداها»

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  690 بینین
فەخرە بۆ ئێمە کوردستان
شاخ و دەشتی وەک گوڵستان
مەعدەنە بۆ عیلم و عیرفان
بێشەیە بۆ شێر و مەردان
جان نیسارین فیداکارین
بەچە شێری وەتەنین
ئێمە شوورای وەتەنمانین
قەڵای وەتەن و دینمانین
هەموو کوردین یەک زمانین
سەنگەری ڕووی دوشمنانین
جان نیسارین فیداکارین
بەچە شێری وەتەنین
میللەتی ساحێب مەتانەت
بە سوباتە و بەئیرادەت
لە ڕێی وەتەندا شەهادەت
بۆ ئێمە فەخرە و سەعادەت
جان نیسارین فیداکارین
بەچە شێری وەتەنین
چەندە ڕەنگینە وڵاتم
خەزێنەی ڕزق و بەراتم
زیکرمە تاکوو مەماتم
بەفیدای بێ سەد حەیاتم
جان نیسارین فیداکارین
بەچە شیری وەتەنین