گۆرانیی وەتەنی من کوردستانە

لەسەر کێشی «تونە نەهری»
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1285 بینین
وەتەنی من کوردستانە، یادگاری ئەجدادمانە
بەهەشتی ڕووی سەرزەمینە، خاکی پاکی کوردستانە
با هەموومان وەک برا بین ڕەفیقی دین و دنیا بین
با لە وەحشەت تەوەللا بین نۆبەتی عیلم و عیرفانە
کورد میللەتێکی ناسراوە، لە مەعاریف بەجێ ماوە
ڕۆژی سەعی و تێکۆشینە، بۆ ئەو کەسەی کورد زمانە
کورد میللەتێکی قەدیمە، ساحێبی تەبعی سەلیمە
شاهیدی ئەم موددەعایە، «سەلاحەدینکەس»ی سوڵتانە