ئەی عالمانی حەقبین

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  803 بینین
ئەی عالمانی حەقبین تەدریس بکەن بەبێ کین
لادەن لە تەعن و تەلعین لادەن لە وردەکاری
ڕێی دین گوشادە دەروێش، بەمن چی بوویتە بەنگ کێش
بنواڕە مورشیدی پێش مەنواڕە بەنگ و ماری
هەتا بڵێن خەتای کرد شێخی ڕەزیکەس و تووسیکەس
هەروەک قەدیم بە سی ساڵ ناگەیتە «قاضی لاریکەس»
ئەی تاجرانی سادیق وەی کاسبانی لایق!
ڕەحمێ لەگەڵ خەلایق دە بە دوازدە توجاری
هەر موشتەری کە دێتە بەردەم دوکانی ئێوە
سابوون مەدەن لە ژێر پێی، نەشتەر لە شادەماری