پەند و ئامۆژگاری

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1333 بینین
یەک عەیبی خەڵک ئەبینی خۆت ساحێبی هەزاری
خەڵکت لەلا خەرارە خۆیشت وەکوو دەواری
زاهیر فەقیر و سالم بە ڕەنگ و بەرگی عالم
ئەمما لەناو دەروونا مارێکی زەهرداری
چۆن پێت بڵێم: موسوڵمان؟ یا فەردی نەوعی ئینسان
دووری لە خێر و ئیحسان مەستی مەی و قوماری
دەستت لە سنعەتا بێ ناوت لە حورمەتایە
قەلبت لە غەفڵەتا بێ، قەڵب و زەلیل و خواری