پەند و ئامۆژگاری

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  998 بینین
زەمانە هەر کەسی هێنایە مەیدان
ئیتاعەی فەرزە لای قەولی حەکیمان
مەڵێ: من فازیلم ئەو بێ کەماڵە
مەڵێ: من ئیختیارم ئەو مناڵە
مەڵێ: من دەوڵەمەندم ئەو فەقیرە
مەڵێ: ئەو هیچە من باوکم ئەمیرە
خەیاڵ و فکری بێ مەعنان ئەمانە
بڵێی من عالمم ئەو هیچ نەزانە
هەچی فەزڵێ کە تۆ ئەیکەی بە حوججەت
ڕەزا بە بەو بەشە بێ دەرد و میحنەت
ڕەئیسی میللەتێکی خاوەن ئۆردوو
کەس نازانێ باوکی گاورە یا جوو؟
هونەر ئەمڕۆ بە سەعیی و عیلم و دینە
حەسادەت کاری شەیتانی لەعینە