چاوەکەم خۆ من برینداری خەدەنگی چاوی تۆم
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
1268 بینین
چاوەکەم! خۆ من برینداری خەدەنگی چاوی تۆم
زار و بیمار و گرفتاری کەمەند و داوی تۆم
وێڵ و سەرگەردان و خار و عاجز و ئاشوفتە حاڵ
دڵ بە تاڵان چووی سوپای کاکۆڵی تێک ئاڵاوی تۆم
گەر دەپرسی داد و گریان و فوغانم بۆچییە
ڕاستە باوک مردە نیم ئەمما جگەر سووتاوی تۆم
سەد کە تۆ فیکری ئەسیری خۆت نییە ئەمما ئەمن
خۆ دەزانی چونکە ڕۆژ بێ خورد و شەو بێ خاوی تۆم
من لە بەر پیری قەدم خەم نەبووە ئەر باوەڕ دەکەی
قەد خەمیدەی قامەت و باڵای وەکوو لاولاوی تۆم
قاتڵی من کەس نییە بوختانی ناحەق بۆچ بکەم
من شەهیدی خەنجەری موژگانی تازە ساوی تۆم
هەر کەسە عەبد و موریدی موڕشیدێکە سا ئەمن
هەر وەکوو هیجریناسناوی ئەدەبی مورید و گیان فیدای هەمناوی تۆم