هەڵەبجە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  795 بینین
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکەی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.
پانزەی مانگ بوو
«سیروان» قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسیی شیعرەکانم
شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوورشوێن قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجەشوێن
وشک بووبوون پەنجەکانم!