پەڕینەوە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  300 بینین
- ئەیانبینن؟
ئەو ڕووەکە خشۆکانەی
کە هەر سنگەخشکێیانە و پەل ئەکوتن؟!
- ئەوە قوربانیی ئەوینی سەردەمێکن
لە زینداندا بە دڕکەزی
کوێریان کردن!
- «لاولاو» یەکێکە لەوانە.
ئەی نابینن، لە هیچ شوێنێ، ئەو ناتوانێ
خۆی بە تەنیا، هەڵگەڕێ و بپەڕێتەوە،
گەر پەنجەرە و دار و دیوار دەستی نەگرن!